بەپێی ڕاپۆری ڕۆژنامەی لوبنانی ئەلئەخبار، سەید حەسەن نەسروڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنان لەدیداری ساڵانەی لەگەڵ بەڕێوەبەران و هەڵسوڕێنەرانی ڕێوڕەسمی ڕۆژانی موحەڕەم بەشیکردنەوەی هۆکارەکانی قووڵبوونەوەی قەیرانی سووریا، وتی: لەبەر داکۆکی هەمەلایەنەی هەندێ وڵاتی ڕۆژاوایی و ناوچە لە تیرۆریستان لە سووریادا، هیچ ئاسۆیەک بەدی ناکرێ بۆ چارەسەریی سیاسی ئەو قەیرانە لە داهاتوویەکی نزیکدا.
نەسروڵا لەبارەی پرسە ناوخۆییەکانی لوبنانیش وتی: لەبەر درێژەی بۆشایی پۆستی سەرۆک کۆماریی، لوبنان لە بارودۆخێکی شیاودا نییە بۆیە، هەمووان دەبێ بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامی لوبنان، ناکۆکییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار وەلابنێن.
سکرتێری گشتی حیزبوڵا لەبارەی دەسپێکرانی شەڕی شیمانەیی لەلایەن رژیمی ئیسرائیلیشەوە وتی: هەلی دەسپێبوونی شەڕ لەدژ لوبنان بۆ رژیمی زایۆنیستی بەکەڵک وەرگرتنی دوژمنی تەکفیری و داکۆکی هەندێ لایەن و وڵاتی عەرەب ، ڕەخساوە بەڵام هۆی بەگومان و لەرزۆک بوونی ئەو رژیمە بۆ دەسپێکرانی ئەو شەڕە، چەشنێک بێ متمانەبوون بە سەرکەوتنە.
سەید حەسەن نەسروڵا ، وێڕای پێشوازی لە بڕیاری دانیشتنی جیهانی زانایانی دینیی موسڵمان کە ٢٥ی ئاگۆستی ڕابردوو لە گرۆزنی بەڕێوە چوو و وەهابییەتی بە بەرپرسی ڵێڵ پێشاندرانی سیمای ئیسلام زانی ، وتی: وەهابییەکان لە زایۆنیەکان توڕەترن چونکە بەنیازن ئەو بابەت و شتانەی هاوپێوەندن بە ئیسلام و مێژووەکەی، لەناو ببەن و ئەو پیلانەش لە ساڵی٢٠١١وە تا ئێستا بەردەوامە....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٤:٠٧
News ID: 781802
سکرتێری گشتی حیزبوڵای لوبنان داکۆکی بیانیەکان لە تیرۆریستانی بەڕێگرزانی لەبەردەم جێگیربوونی ئاشتەوایی لە سووریا.